داواكاری گشتی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 25 ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا ده‌ركرد
داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌را، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 26 كه‌س ده‌ركرد كه سه‌ر به‌ده‌زگای سه‌ربازی توركیان و 25یان ئه‌فسه‌رن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌نهێنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ندا هه‌یه، كه حكوومه‌تی توركیا گوله‌ن به‌داڕێژه‌ری هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی تهمووز داده‌نێت و به تیرۆریست ناوی ده‌بات.
ئاسایشی توركیا هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 26 كه‌سه ئه‌نجام دا، به‌ڵام 20 كه‌سیان ده‌ستگیر كران و به‌دوای 6 كه‌سه‌كه‌ی تریشدا ده‌گه‌ڕێت.
باسنيوز
