رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، هەڕەشەیەکی توند لە ئەمریکا دەکات.

رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، هەڕەشەیەکی توند لە ئەمریکا دەکات.
رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، هەڕەشەیەکی توند لە ئەمریکا دەکات.



وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێویست ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکان بەسەر کۆریای باکوور بگۆڕێت و هەڵیان بگرێت.



وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، کە لە ئەگەری هەڵنەگرتنی سزاکان، ئەوا رژێمەکەی دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی و پێشخستنی کورە ناوکییەکان.



لە مانگی 4ـی رابردوو، کیم جۆنگ ئون رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری چەکی ناوکی و بەرنامە ناوکییەکانی دەبێت و دەیەوێ ئاشتی و ئارامی روو لە نیمچە دوورگەی کۆریا بکات.



رۆژی سێشەممە 12/6/2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆ بوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.



گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە، بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە ناوکییەکان.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.




باسنیوز
Top