ئەردۆغان: ئەو کەسەی خاشقچی كوشتوە و بەو کارەش هەستاوە دەیەوێت تاوانەکەی پەردەپۆش بکات.
ئەردۆغان دەڵێت: "ئەو کەسەی بەو کارە هەستاووە دەیەوێت تاوانەکەی پەردەپۆش بکات".
لەبارەی پەیوەندی تورکیا و سعوودیە سەرۆکی تورکیا نووسیویەتی: "هاوڕێیەتیمان لەگەڵ ریاز بۆ کاتێکی زۆر لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە چاومان بەرامبەر بەو کوشتنە پلان بۆ داڕێژراوە دابخەین".
ئەردۆغان ناوی هیچ کەسێکی وەک تاوانباری کوشتنی جەمال خاشقوچی نەهێناوە، بەڵام دەڵێت کە ئەوان دەبێت ناسنامەی پلانداڕێژەران ئاشکرابکەن.
نزیکەی مانگێک بەسەر کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسەی سعوودییە لە تورکیا تێدەپەڕێت و هێشتا ئەو کەسانە ئاشکرانەکراون کە بڕیادەری کوشتنی خاشوقچی بوون، ئەوەش کە دۆسییەی کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە بۆتە پرسێکی نێودەوڵەتی، لێکۆڵینەوەکانی گوماناویتر کردووە.
K24
