ئەمریکا 300 کەسایەتی و دامەزراوە دەخاتە لیستی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە

 ئەمریکا 300 کەسایەتی و دامەزراوە دەخاتە لیستی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە
حكوومەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی، گەڕانەوەی هەموو گەمارۆ ڕاگیراوەکانی دژ بە ئێرانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.



لەمبارەوە ئەستیۆ مەنووچن، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ئاشکرای کردووە زیاتر لە 700 کەسێتی و کۆمپانیا و دامەزراوەی جۆراوجۆری سەر بە ئێران، بۆ وێنە 300 کەس و دامەزراوەی نوێ دەکەونە لیستەی گەمارۆ نوێیەکانەوە.



ئەم گەمارۆیانە لە ڕۆژی دووشەممە 2018/11/5 دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و کەرتەکانی گواستنەوە، دارایی و نەوت و وزە دەکەنە ئامانج.



هاوکات لەمبارەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش گوتوویەتی: ئامانجی سەرەکیی ئەم گەمارۆیانە گۆڕینی ڕەفتار کۆماری ئیسلامییە لە ناوچەکەدا و ئەگەر ئێران دەیهەوێ ئەو گەمارۆیانە ڕابگیرێن، دەبێ ئەو 12 مەرجەی ئەمریکا جێبەجێ بکات.



بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەشت وڵات لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە گەمارۆ نەوتییەکان بەخشراون کە دوو وڵاتاین بڕیاریان داوە ئاستی هاوردی نەوتی خۆیان بگەیەننە سفر و بۆ ئەمکارەش چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و شەش وڵاتی دیکەش گەرەنتیی زۆریان داوە، بۆیە لەمبارە بەخشراون هەرچەن ئەمریکا بە ڕوونی باسی ئەو وڵاتانەی نەکردووە، بەڵام دەگوترێ چین، تورکیا، ژاپۆن، عێراق و چەند وڵاتی دیکەن.





باسنیوز
Top