رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی توركیا داخرا

 رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی توركیا داخرا
رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن)ی توركی كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌ ئاكپارتی بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە دوا ژماره‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ و خوێنه‌رانیشی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌كه‌ به‌یه‌كجاری داخرا

رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن) له‌ ساڵی 2002 له‌لایه‌ن گرووپی میدیایی (ئه‌ردۆغان ده‌میرئۆره‌ن)ه‌وه‌ دامه‌زرا، بۆ ماوه‌ی 16 ساڵه‌ رۆژانه‌ ئه‌و رۆژنامه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی و لایه‌نگری ئاكپارتیشی پێوه‌ دیاربوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌هۆكاری داخرانی رۆژنامه‌كه‌ بكرێت، ئه‌مڕۆ دوا ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌رچوو و خوێنه‌رانیشی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ئیتر رۆژنامه‌كه‌ ده‌رناچێت.

به‌ڵام ئاماژه‌یان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خوێنه‌رانیان دانه‌بڕێن، درێژه‌ به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و خوێنه‌ران ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه‌ ئاگاداری نووسین و راپۆته‌كانیان بن.









باسنيوز
Top