دوو هەزار كەس لە گوندی تەدیف ئاوارە بوون

دوو هەزار كەس لە گوندی تەدیف ئاوارە بوون
ئەمڕۆ دوو ھەزار کەس لە گوندی تەدیف کە لە دەست ھێزەکانی رژێم دایە و سەر بە شارۆچکەی ئەلبابە کۆچیان بەرەو ناوچەکانی دیکە کرد.

لە دوای کشانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ھێزەکانی رژێمی سووریا گوندی تەدیفیان کۆنترۆڵ کرد و بەم ھۆیەشەوە دوو ھەزار کەس لەو ناوچەیە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.

ئەم خانەوادانەی کە لەناوچەکەدا ھەڵاتوون زۆربەیان ئافرەت و منداڵن و ھێزەکانی سوپای سووریای ئازادیش ھاوکاری خۆراک و ئاو پێشکەش بەم خانەوادانە دەکەن.


یەکێک لە دانیشتوانی گوندی تەدیف بەناوی ئیبراھیم سەید رایگەیاند کە خەڵکی ناوچەکە لە ترسی رژێم بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن ھەڵدێن.

سەید گوتیشی "داعش بێ بەرگری گوندی تەدیفی جێھێشت. لە نێوان داعش و ئەسەد رێکەوتنێک ھەیە بۆیە داعش بێ شەڕ ناوچەکەی جێھێشت. ئێمەش لە ترسی رژێم لە ناوچەکە ھەڵاتووین".











باسبيوز

Top