باڵێۆزخانەی رووسیا لە دیمەشق گوللـەباران کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزخانەی رووسیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوو جاری جیاوازدا گوللـەباران کرا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەم گوللـەباران کردنە بە ئامانجی بەلاڕێدابردنی رێککەوتنی ئاشتی ئەنجام دراوە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
باڵیۆزخانەی رووسیا لە سووریا لەکاتێکدا گوللـەباران دەکرێت کە رووسیا و ئێران خەریکن لەسەر بارودۆخی رووسیا رێکدەکەون و بڕیارە بەم زوانە لە شاری "ئاستانە"ی پایتەختی کازاخستان کۆببنەوە.
payamner-
