لە تاران ٣٠٠هەزار بوتڵ مەشرووبی هاوردەکراو دەستی بەسەردا گیراوە
داواکاری گشتیی تاران رایگەیاند: لەماوەی دە مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٠٠هەزار بوتڵ مەشرووبی هاوردەکراو و ٢٠٠هەزار لیتر مەشرووبی دەستکردی ناوخۆ لە پایتەختی ئێران دەستی بەسەردا گیراوە.
عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی، رایگەیاند: لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٩٠٠هەزار ئامێری وەرگرتنی کەناڵە ئاسمانییەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
جەحفەری دەوڵەت ئابادی، ئاماژەی بەدەستیگرکردنی دەیان ژن و پیاو کرد کە لە کۆفیشاپەکاندا بە تێکەڵی دەستگیر کراون و رایگەیاند: دووبارەبوونەوەی ئەم رووداوانە بە هۆی سەپاندنی سزای کەم لە لایەن دەستەڵاتی دادوەرییەوەیە.
لە ئێران، کڕێن و فرۆشتنی مەی زیندانیکردن و سزای دیکەی لەسەرە و قاچاخی جۆرەکانی مەی لە دەرەوەی ئێرانەوە لە سەرەتای هاتنە سەر دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە.
payamner-
