سەرکردەیەکی ڕیفۆمخوازان: ئەگەری دابەشبوونی ئێران زۆرە

 سەرکردەیەکی ڕیفۆمخوازان: ئەگەری دابەشبوونی ئێران زۆرە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی فەرمیی ئێران، یەکێک لە سەرکردەکانی باڵێ ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران، هۆشداریی داوە کە ئەگەری زۆرە ئێران دابەش ببێت.

مستەفا تاج‌زادە، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕەوتی ڕێفۆرم لە ئێران لە وتوێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئارمانشەهر" دەڵێت "ڕووخانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرانبەرە بە دابەشبوونی ئەو وڵاتە."

ئەو چالاکوانە سیاسییە کە دابەشبوونی ئێرانی لە داهاتوودا بە مەترسییەک لە قەڵەم داوە، گوتوویە "هەلومەرجی ناوچەکە جۆرێکە کە ئەگەر غاجڵ بین، بێگومان ئێران دەکەوێتە ناو جەنگێکی گەورەوە و بە پشتبەستن بە قسەکانی ئەندازیار "سەحابی" گوتی "ڕووخانی کۆماری ئیسلامی تەنیا ڕووخانی حکوومەتێک نییە، بەڵکوو بەرانبەرە لەگەڵ دابەشبوونی ئێران."

ئەو چالاکوانە سیاسییەی ڕیفۆرمخوازان کە بۆ خۆی تورکی خەڵکی هەمەدان و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی "بەرەی هاوبەشی ئیسلامی"یە و لە حکوومەتی خاتەمیدا ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ بووە، یەک لەو کەسانەیە کە لێدوانەکانی هەلا دەنێنەوە.

پرسی نەتەوەکانی کورد، ئازەری، عەرەب، بەلووچ و تورکەمەن زیاتر لە یەک دەیەیە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و وشیاریی نەتەوەیی و هێنانە بەرباسی ویست و داخوازییە نەتەوەییەکانیان کردووەتە ڕۆژەڤ، بەڵام هەموو کات لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە دژایەتییان دەکرێت.






باسنيوز
Top