روسیا و توركیا رێككه‌وتن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی مه‌ولوود چاوشئۆغلو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاگربه‌ست له سوریا و دانوستانی ئاشتی له ئاستانای پایته‌ختی قه‌زاقستان رێككه‌وتن.
دانوستانی ئاستانا له‌سه‌ر پێشنیاری روسیا به‌ڕیوه ده‌چێت كه هێشتا ئۆپۆزسیۆنی سوریا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی نه‌داوه و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونهكهشی دیاری نه‌كراوه.
وه‌زیری به‌رگری ئێران عه‌ميد حسێن دێهقان هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه گوتی: "له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌وڵده‌ده‌ين توركيا رازى بكه‌ين پشت له داعش و به‌ره‌ى نووسره بكات"، پێشی وایه ئه‌و دوو گرووپه له "لايه‌ن ئه‌مريكا و سعووديه و قه‌ته‌ره‌وه هاوكارى ده‌كرێن، به‌ڵام له سه‌ر زه‌وى توركيا هاوكارى و پشتيوانيان ده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هیوای خواست سعودیا به‌شداری له دانوستانی ئاستانا بكات، كه پێی وایه دانوستانی ژنێف شكستی خوارد.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌شداریكردنی په‌یه‌ده له دانوستانه‌كانی ئاستانا گوتی: "ئه‌گه‌ر بانگهێشتى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه خۆشحاڵ نابين".
توركیا پێشتر ره‌تی ده‌كرده‌وه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه ببێت كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری په‌یه‌ده له‌باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه به‌ڕێوه ده‌چن.
k24
