یەکەم دانیشتنی دادگای ئەو پۆلیسانەی تۆمەتبارن به پەیوەندییان به کۆدەتاکەی تورکیا
دادگایەکی ئیستانبول ئەمڕۆ دادگاییکردنی یەکەم گروپی هێزەکانی پۆلیس که به پەیوەندییان به "کۆدەتا شکستخواردووەکە"ی تورکیا تۆمەتبارن، دەست پێکرد.
دادگاییەکە له دادگایەک له زیندانی "سیلیڤری" له دەوروبەری ئیستانبول بەڕێوەچوو و تێیدا ٢٩پۆلیس ئاماده بوون. داواکاره گشتییەکان بۆ ٢١کەسیان داوای زیندانی هەتاهەتایی و بۆ ئەوانی دیکەش داوای ١٥زیندانیان کردووه.
ئەمە یەکەم دانیشتنی دادگایەکی ئیستانبوله که بۆ تۆمەتبارانی "کۆدەتاکه" بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت، ئەم دادگاییە، دەستپێکی بەرفراوانترین پرۆسەی دادوەریی مێژووی تورکیا بێت، چونکه دەیان هەزار کەس به تۆمەتی پەیوەندییان بەم کۆدەتایه، دەستگیر کراوان.
payamner-
