پارتی نوێی کۆریای باشوور هەوڵ بۆ سەرۆک کۆماریی بان کی مۆن دەدات

پارتی نوێی کۆریای باشوور هەوڵ بۆ سەرۆک کۆماریی بان کی مۆن دەدات


دادگای دەستووری کۆریای باشوور ئەمڕۆ دووەم دانیشتنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوه له دۆسیەی "پارک گۆن" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاته ئەنجام دا که به شێوەیەکی کاتی لەسەر کار لابراوه.



بەپێی راپۆرتەکان، بەهۆی ناکۆکیی نێوان پارێزەرانی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی دادگا، ئەم دانیشتنه ئەنجامێکی نەبوو و بۆ دانیشتنیکی دیکه دوا خرا.



لێپرسینەوه و دەنگی لێسەندنەوەی متمانه له سەرۆک کۆمار لەلایەن پەرلەمانی کۆریای باشوور، دوای بەرزبوونەوەی دەنگه ناڕازییەکان بەهۆی خراپ بەکار هێنانی یەکێک له کەسه نزیکەکانی به ناوی "چوی سون سیل" له دەسەڵاتەکەی ئەنجام درا و ئێستا سەرۆک وەزیرانی ئەرکی سەرۆکایەتیی کۆمار ئەنجام دەدات.



ئەگەر لێپرسینەوەی پەرلەمان له سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لەلایەن دادگای دەستووری ئەم وڵاته پەسەند بکرێت، لەسەر کار لادەدرێت و سەرۆک وەزیران دوو مانگ ماوەی هەیه هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەنجام بدات.



لەلایەکی دیکەوه ٢٩کەس له ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری "سائنوری"، لەم پارته کشاونەتەوه و رایانگەیاندووه که پارتێکی نوێ پێکدێنن بۆ ئەوەی ئامادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بن.



یەکێک لەم نوێنەرانه له پرێس‌کۆنفڕانسێکدا گوتی: "ئەوانەی به پارک وەفادارن، بەهای راستەقینەی موحافزیزەکارییان لەبیر کردووه، بۆیه متمانەی خەڵکیان لەدەست داوه. وەفاداریی ئەوان به سەرۆک کۆمار و گوێ‌نەدان به دەنگی خەڵک و راستەییەکان، رێگەی به چوی سون سیل دا دەست له کاروباری حکومەت وەربدات."



ئەم نوێنەرانه هیوادارن "بان کی مۆن" سکرتێری پێشووی نەتەوه یەکگرتووەکان، ببێته نوێنەری پارەتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆمار.



بان کی مۆنی ٧٢ساڵان که له سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوه وڵاتەکەی، بۆ بەشداری له هەڵبژاردن مەیلی نیشان نەداوه و تەنیا گوتوویەتی، دەیەوێت دوای تەواو بوونی ئەرکه ١٠ساڵییەکەی له نەتەوه یەکگرتووەکان، خۆی بۆ وڵاتەکەی تەرخان بکات.



بەپێی راپرسییەکان له کۆریای باشوور، لەم کاتەدا بان کی مۆن به ٢٣.٣٪، لایەنگری له سەرۆکی پارتی لیبرال دیموکرات زۆرتره.
payamner-
Top