رووسیا گەشتی فرۆکەی تۆپۆلۆفی ١٥٤ی راگرت
دوای کەوتنەخوارەوەی فرۆکەی تۆپۆلۆفی ١٥٤ی رووسیا لە دەریای رەشدا کە زیاتر٩٠ کوژراوی لێکەوتەوە، رووسیا هەموو گەشتەکانی ئەم جۆرە فڕۆکەیەی بە شێوەیەکی کاتی راگرت.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفەکس، رۆژی سێشەممە، لە زمان سەرچاوە ئاگەدارەکانی ئەم وڵاتەوە رایگەیاند: حکومەتی رووسیا بەر لە هەر شتێک دەیهەوێت هۆکاری کەوتنەخوارەی فڕۆکەکە بدۆزێنتەوە و تا ئەو کاتە هیچکام لە فڕۆکەکانی جۆری تۆپۆلۆفی ١٥٤ کە لە بەردەست بەشی فڕۆکەوانەی ئەم وڵاتەدان نافڕێندرێن.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، فڕۆکەی سەربازیی تۆپۆلۆف١٥٤ کە لە باشووری رووسیاوە بەرەو سووریا دەفڕی، بە ٩٢ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تا ئێستا نەزانراوە و حکومەتی رووسیا رایگەیاندووە: هەموو ئەگەرەکانی لە بەچاوگرتووە و ئەگەری هێشرشی تیرۆریستیش یەکێک لەو ئەگەرانەیە.
هەر لەم بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بەیانیی سێشەممە رایگەیاند: سندووقی رەشی فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە گەیشتووەتە قۆناخێکی دیکە.
payamner-
