پێنج كۆچبه‌ری سووری له كهناراوەكانی توركیا خنكان
به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی سنووری پارێزگای باڵیكئهسیر ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه پێنج كۆچبه‌ری سووری خنكان.
به‌پێی راگه‌یێنراوێكی قایمقامی شارۆچكه‌ی ئایڤاڵك-ی سه‌ر به‌پارێزگای باڵیكئهسیر، به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 20-12-2016 به‌له‌مێكی بچووك کە 13 كۆچبه‌ری سووریی هەڵگرتبوو، له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی ماده‌ن-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئایڤاڵك نقووم بوو، به‌هۆیه‌وه ژنێک و چوار منداڵ خنكان.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه "كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان به‌نیازبوون به‌ره‌و دوورگه‌كانی یۆنان بچن، به‌ڵام به‌هۆی ته‌وژمی به‌هێزی با و، بوونی شه‌پۆلی به‌هێز، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وتووە، لەئەنجامدا پێنجیان گیانیان لەدەستداوە و، هەشتیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پاسه‌وانانی كهناراوەكانی توركیا رزگاركران".
دوای رزگاركردنی 8 كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه، پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كرا و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كران، هەروەها پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه، تیمه‌كانی پاسه‌وانانی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریایی، ته‌رمی 5 كۆچبهرهكەیان راده‌ستی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پارێزگاكه كرد.
payamner-
