چەند نهێنییەکی بکوژی باڵیۆزە رووسییەکە ئاشکرا دەبێت
هەروەک بەشێک لە میدیاکانی تورکیا باسیان کردووە، مەولود مەرد ئاڵتنتاش، بکوژی ئاندری کارۆلۆڤ، باڵیۆزی تورکیا پپلیس بووە لە هێزی ئۆپەراسۆنە تایبەتەکان و رۆژی رووداوەکە مۆڵەتی وەرگرتووە.
مەولود مەرد ئاڵتنتاش رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2016 ژوورێکی لە هۆتێلێک لە کۆڵانی پشتەوەی شەقامی چادەش سنعەتلار مەرکەزی، کە ئاندری کارۆلۆڤ لەو شەقامە سەردانی گەلەرییەکی هونەری کردووە.
هەروەک میدیاکانی تورکیا باسی دەکەن، بکوژەکە تەواوی رۆژەکە لە هۆتێل بووە و بە وردی پیلانی کوشتنەکەی داڕشتووە و شەو بە جلی قت و بۆینباغەوە و بە بەکارهێنانی ناسنامەی پۆلیس، چووەتە ژوورەوە و باڵیۆزی رووسیای کوشتووە.
چەندس سەرچاوەیەکی میدیایی تورکیا بسیان لەوە کردووە، کە مەولود مەرد ئاڵتنتاش سەر بە شانەیەکی نووستووی بزووتنەوەی گیولەنییەکان بوو، کە فەتحوڵڵا گیولەنی داواکراو لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە، سەرۆکایەتیی دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، تەقەکەرەکە ناوی مەولود مەرد ئاڵتنتاش بووە، تەمەنی 22 ساڵ بوو، لە کاتی کوشتنی ئاندری کارۆلۆڤ بە هاوار دروشمی ئەڵڵاهوئەکبەری گوتووەتەوە و باسی لێقەوماوانی شاری حەلەبی باکووری رۆژئاوای سووریای کردووە، دواتر لە شوێنی رووداوەکە کوژراوە.
شەوی دووشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2016، چەکدارێک، کە دەگوترێ پۆلیسی تورکیا بووە، لە کاتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بە دەمانچە تەقەی لە ئاندری کارۆلۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە کرد و بەهۆیەوە ئاندری گیانی لەدەست دا.
fhskd,.
