به فه‌رمی گریزمان به باشترین یاریزانی فره‌نسا ده‌ستنیشان ده‌كرێت
ئه‌نتوان گریزمانی فڕه‌نسی و یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی له‌لایه‌ن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵه‌وه به باشترین یاریزانی فڕه‌نسا بۆ ساڵی 2016 ده‌ستنیشانكرا.
هه‌فته‌ی رابردوو گریزمان له خه‌ڵاتی بالۆن دۆری هه‌مان گۆڤاردا شانبه‌شانی رۆناڵدۆ و مێسی، به‌ربژێر بوو بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، له پێشتریش ئه‌و یاریزانه له وه‌رزی 2015-2016، پێش هه‌ریه‌كه له مێسی و رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای پێدرا.
ئه‌م یاریزانه 25 ساڵییه له یۆرۆی 2016 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پێدرا و به شه‌ش گۆڵیش بووه گۆڵكاری هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسای كرد له گه‌یشتن به فیناڵ.
جگه له‌وه‌ش، گریزمان هاوكاری یانه‌كه‌ی كرد له گه‌یشتن به فیناڵی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام ناسناوه‌كه‌یان به لیدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید له‌ده‌ستدا.
وه‌رزی رابردوو یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان (بله‌یس ماتویدی) خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه، پێشتر كه‌ریم بێنزیما 3 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه، هه‌ریه‌ك له فرانك ریبێری و سه‌میر نه‌سری هه‌مان خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه.
K24 -
