له یه‌مه‌ن؛ 10 سه‌رباز له‌ هێرشێكی‌ خۆكوژیدا كوژران

له یه‌مه‌ن؛ 10 سه‌رباز له‌ هێرشێكی‌ خۆكوژیدا كوژران
ده‌سه‌ڵاتداران له‌ شاری‌ عه‌ده‌نی‌ یه‌مه‌ن كوژرانی‌ لانی‌ كه‌م 10 سه‌ربازیان راگه‌یاند، به‌هۆی‌ هێرشێكی‌ خۆكوژییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ نزیك بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ناوچه‌ی‌ خور مكسر روویدا.

به‌وته‌ی‌ به‌رپرسان، ئه‌و سه‌ربازانه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ موچه‌كانیان ریزببوون له‌نزیك بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ خور مسكر له‌ عه‌ده‌ن، كاتێك هێرشبه‌رێكی‌ خۆكوژ خۆی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ لانی‌ كه‌م 10 سه‌باز كوژراون.

ئه‌و هێرشه‌ دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌ هێرشێكی‌ داعش كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 50 سه‌رباز له‌شاری‌ عه‌ده‌ن كوژران.
Top