سەرۆکی فلیپین : سیاسەت لە باشوری رۆژھەڵاتی ئاسیا دەگۆڕێت, ئەمریکا بۆ دەرەوە

سەرۆکی فلیپین : سیاسەت لە باشوری رۆژھەڵاتی ئاسیا دەگۆڕێت, ئەمریکا بۆ دەرەوە

سەرۆکی فلیپین رایگەیاند، لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان پێویستە خۆی ئامادە بکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی سەربازی کە رێگە بە واشنتۆن دەدات بۆ بڵاوەپێکردنی ھێزو کەلوپەلی سەربازی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە وڵاتەکەیدا.

سەرۆکی فلیپین رۆدریگۆ دوتیرتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای گەڕانەوە لە وڵاتانی کەمبۆدیاو سەنگافورە وتی "پێویستمان بە ئەمریکا نییە ئامادەبن بۆ چونە دەرەوە لە فلیپین و ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی سەربازی".

گوتیشی "بای بای ئەمریکا"، کاردەکەن لەسەر ئەو پڕۆتۆکۆڵانەی کە دەرکردنی ئەمریکای لێدەکەوێتەوەو بەم نزیکانەش ئەو بڕیارە دەدات، دوای پێداچونەوەی رێککەوتنێکی سەربازی دیکە.

رۆدریگۆ دوتیرتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستیان بەپارەی ئەمریکا نییە، چین وتویەتی کە پارەی زیاتریان پێدەدات "سیاسەت لە باشوری رۆژھەڵاتی ئاسیا دەگۆڕێت".

بەڵام دوتیریتی راشیگەیاند، کە پەیوەندییەکانیان بەرەو باشتر دەڕوات کاتێک دۆناڵد ترەمپ دەچێتە سەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا "سەرسامم بە قسەکانی کە بەتەواوی لە قسەکانی من دەچێت".

سەرۆکی فلیپین لەوتەکانیدا ھێرشیکردە سەر ئیدارەی ئێستا ئەمریکا کە رەخنەی لێگرتبوو بەھۆی ئەو راپۆرتانەی باسیان لە پڕۆسەکانی کوشتن دەکرد بەبێ دادگایی لەھەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی ماددەی ھۆشبەردا.

گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە قسەکانی سەرۆکی فلیپین رایگەیاند، ئاگاداری ئەو قسانەن بەڵام ئیدارەی ئەمریکا ھیچ داوایەکی فەرمی پێنەگەیشتووە لە بەرپرسانی فلیپینەوە بۆ گۆڕانکاری لەھەر پرسێکی ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵات
payamner-
Top