ئۆباما بەڵێنێکی ترەمپ لەبارەی سوریاوە بەقورس دەزانێت

ئۆباما بەڵێنێکی ترەمپ لەبارەی سوریاوە بەقورس دەزانێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داھاتووی ئەمەریکا ئاشکرایدەکات، ئیدارەکەی ناوچەیەکی ئارام لەسوریا دروستدەکات بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی ئەو وڵاتە، باراک ئۆباماش ئەو بیرۆکەیە بە زۆر قورس دادەنێت بۆ جێبەجێکردن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکاو باراک ئۆبامای سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە بەجیا لەبارەی ململانێکانی سوریاوە قسەیان کرد دوای ھەوڵەکان بۆ چۆڵکردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی لەشاری حەلەب.

پێنجشەممەی رابردوو یەکەمین کاروانی ھاوڵاتیانی مەدەنی ‌و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەشاری حەلەب گوێزرانەوە بۆ شاری ئیدلیب ئەوەش بەپێی رێکەوتنێکی نێوان ئەو ھێزانەو سوپای سوریا، بەڵام دواتر کێشە کەوتە رێکەوتنەکەو پرۆسەی گواستنەوەکە ھەڵپەسێردرا.

دۆناڵد ترەمپ دوێنی لەویلایەتی فلۆریداوە لەکۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لەگەڵ ھەوادارەکانیدا گووتی" ناوچەیەکی ئارام لەسوریا دروست دەکەین" وا لەوڵاتانی کەنداویش دەکەین پارە بدەن بۆ دروستکردنی ناوچە ئارامەکە.

بەڵام باراک ئۆباما، ھەر دوێنی‌و پێش وتارەکەی ترەمپ بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند کە بیرۆکەی ناوچە ئارامەکان "زۆر قورسن" و پێویستی بەپاراستن ھەیە لەلایەن ھێزی زەمینییەوە، ئەوەش شتێکە کە حکومەتی سوریاو پاڵپشتانی لەمۆسکۆ و تارانەوە رازی نابن لەسەری
payamner-
Top