به‌هۆی هێرشێكه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و بریندار بوون
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی هێرشێكدا به‌ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بۆ سه‌ر پاسێك كه سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی قه‌یسه‌ری ده‌گواسته‌وه كه 13 سه‌رباز كوژران و 48ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه رایگه‌یاند،: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، كاتژمیر 09:45 ، له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر پاسێك كه سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی قه‌یسه‌ری ده‌گواسته‌وه كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، له ئه‌نجامدا 13 سه‌رباز كوژران و 48ی دیكه‌ش برینداربوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ره‌نگه له‌و هێرشه‌دا زیانی گیانی به‌ر هاووڵاتیانیش كه‌وتبن
payamner-
