25 ملیۆن دۆلار بۆ سه‌ری به‌غدادی ته‌رخان ده‌كرێـت
ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی 25 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعش ب‌دات و به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
دوێنێ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، 25 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی ئه‌وه كه‌سه ده‌بێت، زانیاری له‌سه‌ر خه‌لیفه‌ی داعش له‌سوریا و عێراق ب‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وتیشی، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غدادیه‌وه دروست ده‌بێـت زیادی كردوه، به‌تایبه‌ت له 2011، 10 ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی پاشان ده‌ستگیركردنی به‌غدادی دانرابوو.
ئەم پاداشتە دەدرێت بە هەرکەسێک کە بتوانێت ئەو زانیارییانە ب‌دات کە بە پێی ئەوە بتوانرێت شوێنی بغدادی ئاشکرا بێت یان دەستگیر بکرێت.
وەزارەتی دەرەوە دەڵێت " لە ژێر ڕێبەرایەتی ئەلبەغدادی، داعش بەرپرسیار بووە بەرامبەر کوشتنی هەزاران کەسی سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناویاندا کوشتنی دڕندانەی ژمارەیەک بارمتەی سڤیلی ژاپۆنی، بەریتانی و ئەمەریکایی."
دەشڵێت داعش چەندین هێرشی تیرۆرستی لە دەرەوەی ئەو سنورەی کە بە خەلافەتی خۆی ڕایگەیاندوە ئەنجام داوە
payamner-
