لە واشنتن دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنە پەرلەمانتارێکی ئیسلامی

لە واشنتن دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنە پەرلەمانتارێکی ئیسلامی
لە شاری واشنتن لە ئەمریکا، دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنە پەرلەمانتارێکی موسڵمانی ئەو وڵاتە.



ئیلهان عومەر، تەمەن 34 ساڵ و ژنە پەرلەمنتاری پەرلەمانی ویلایەتی مینیسوتا لە ئەمریکا، رایگەیاندووە، کە بە مەبەستی راهێنان لە کۆشکی سپی، چووەتە واشنتن و لەوێ شۆفێری تەکسییەک هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەر.



هەروەک ئیلهان عومەر رایگەیاندووە، شۆفێری تەکسییەکە لە واشنتن هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە، کە لەچکەکەی لەسەر دەکاتەوە و سووکایەتیی بە ئیسلام و ژنان کرد.



ئەو ژنە پەرلەمانتارە، کە یەکەم ژنە پەرلەمنتاری ئەمریکای بە رەگەز سۆماڵییە، هەروەها رایگەیاندووە، کە شۆفێرەکە ئەوی بە ئەندامبوون لە رێکخراوی توندڕەوی داعش تۆمەتباری کردووە و هەڕەشەی لێکردووە.
BAS NEWS -
Top