بووله‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له‌ ئه‌مریكا ده‌دات

 بووله‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له‌ ئه‌مریكا ده‌دات
ده‌سته‌ى ڕووپێوى جیولۆجى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ڕای گه‌یاند، بووله‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 6.8 پله‌ به‌ پێوه‌رى ڕیخته‌ر، له‌ باكوورى كالیفۆرنیای دا.

به‌پێی هه‌والێكى به‌په‌له‌ى ئاژانسى ڕۆه‌یته‌رز، ناوه‌ندى بووله‌رزه‌كه‌ له‌ دوورى 165 كیلۆمه‌تر له‌ زه‌ریای هێمن له‌ خۆرهه‌ڵاتى فیرندال له‌ كالیفۆرنیاوه‌، دوور بووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ تائێستا زیانه‌كانى بووله‌رزه‌كه‌ى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
BASNEWS -
Top