رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی خۆ دزینەوەی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریال مەدرید کرستیانۆ رۆناڵدۆ لە دانی باج , چەندین پرۆپاگەندە لەبارەی کەیسەکەی دەکرێت ..
لەمبارەیەوە خۆسێ ماریا مۆبینیدۆ شارەزا لە بواری باج لە وەزارەتی دارایی ئیسپانی رایگەیاند : گەر ئەو ھەواڵانە راست بن کە رۆناڵدۆ خۆی لە باج دان دزیووتەوە ئەوا تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت و زیندانی دەکرێت ..
ھەروەھا گووتیشی : ئەوبڕە پارەیەی باس دەکرێت خۆی لە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەدات کە رۆناڵدۆ لە حکومەتی ئیسپانی شاردووتەوە , ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دروست دەکات و لەوانەیە بەھۆی ئەمە بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی بکرێت ..
خۆسێ راشیگەیاند : ئەگەر کرستیانۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەو پارەیەی لە حکومەتی ئیسپانی شاردبێتەوە ئەوا لەبەرامبەر ھەر ساڵێکی باج , ئەوا دوو ساڵ زیندانی دەکرێت , بەڵام ئەم کارە دەبێت دادگا یەکلایی بکاتەوە ..
PAYAMNER-
