تێکڕای تەمەنی ئەورپییەکان 80 ساڵە
بەپێی راپۆرتەکە ئومێد بە ژیان لەنێو هاووڵاتی وڵاتانی ئەوروپادا لە ساڵی 1990ـدا 74 ساڵ بووە، بەڵام ئەمە لە ساڵی 2014ـدا بۆ 80 ساڵ بەرزبووەتەوە.
هاوکات تێکڕای تەمەن بۆ ژنان و پیاوان جیاوازیی هەیە و تێکڕای تەمەن لەنێوان پیاواندا 78 ساڵ و لەنێوان ژناندا 83 ساڵە.
هەر لە راپۆرتەکەدا شیکاری ئەوە کراوە کە هاووڵاتیانی وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا 5 ساڵا زیاتر لە هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەژین.
لە شیکردنەوەیەکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کەسانی خاوەن بڕوانامەی باڵا 7 ساڵ زیاتر لەو کەسانەی کە تەنیا قۆناخی سەرەتاییان خوێندووە، دەژین.
قەڵەویی زۆر، جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان 3 هۆکاری سەرەکیی سەرەکی مردنی ئەورپییەکانە. ئەوە لە کاتێکدایە 20%ی پیاوانی ئەوروپا جگەرە دەکێشن، ئەوروپییەکان زیاد لە خەڵکی کیشوەرەکانی دیکە خواردنەوەی کحولی دەخۆنەوە و 16%ی لاوانی ئەوروپا نەخۆشیی قەڵەویی زیاد لە ئاستی ئاساییان هەیە.
RUDAW -
