ترامپ: ئابووری ئه‌مریكا ساخته‌یه ‌

ترامپ: ئابووری ئه‌مریكا ساخته‌یه ‌
دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند, ئابووری ئه‌مریكا ساخته‌یه ‌و پێویسته‌ بانكی ناوه‌ندی ده‌ستكاری رێژه‌ی سووده‌كان بكات.

دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا نرخی سووه‌كانی به‌رز نه‌كردووەته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر لاوازی گه‌شه‌ی ئابووریدا زاڵ بێت.

له‌ بارەی پرسی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی بانكه‌كه‌ گوتی: "رێژه‌ی سووی بانكی دوای ئەو کۆبوونەوەش هه‌ر به‌ نزمی ده‌مێنێته‌وه، ئێمه‌ ئابوورییه‌كی زۆر ساخته‌مان هه‌یه"‌.

K24 -
Top