فینلەندا: داوای مافی پەنابەری بە تەواوی ڕووی لە کەمبووەنەوە کردووە

فینلەندا: داوای مافی پەنابەری بە تەواوی ڕووی لە کەمبووەنەوە کردووە
حکومەتی فینلەندا ئەمڕۆ دووی ئەیلولی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بەهۆی کەمی ژمارەی پەنابەرانەوە، دوو لەسەر سێ کامپەکانی پەنابەرانی وڵاتەکەی دادەخات.

بیکا نوتینن بەرپرسی وەرگرتنی کەیسی داوای پەنابەران لە حکومەتی فینلەندا ڕایگەیاند، قەبارەی وەرگرتنی پەنابەران لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا چاوەڕواندەکرێت کەمبێتەوە بۆ دوو لەسەر سێ لە چاو زستانی ٢٠١٦.

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئەو لێپرسراوەی دۆسیەی پەنابەران وتی "بێگومان لایەنی دارایی وەک بنەمایەکی سەرەکی کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو بابەتە، جگە لەوەش بواری ئەمنی و شوێنی نیشتەجێکردنەکانی ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن".

فینلەندا پێشبینی کرد لەمساڵدا تەنها ١٠ داوای مافی پەنابەرێتی هەبێت، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٥ گەیشتبووە ٣٢ هەزار داواکاری.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان عێراقییەکان ڕێژەی لە ٢٢% ئەوانە پێکدەهێنن کە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن لە فینلەندا، دوای ئەوانیش ئەفغانییەکان بە ڕێژەی ١٥% و پاشان سورییەکان ٩% پێکدەهێنن.
NRT -
Top