ژمارەی کوژراوانی شەڕی یەمەن له ده هەزار کەس تێپەڕی

ژمارەی کوژراوانی شەڕی یەمەن له ده هەزار کەس تێپەڕی
بەپێی دوایین ئاماری نەتەوه یەکگرتووەکان، ژمارەی کوژراوانی شەڕی یەمەن له ١٠هەزار کەس تێپەڕیوه.



ئەم ئاماره، دوو هێندەی ئاماری هەندێک دامەزراوەی فریاگوازارین که تاکو ئێستا بڵاویان کردۆتەوه.



نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوه یەکگرتووەکان، هەفتەی رابردوو، ژمارەی کوژراوانی سڤیلی شەڕی یەمەنی ٣هەزار و ٧٩٩کەس راگەیاند، که ٦٠٪ی به هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی عەرەبی به سەرکردایەتییی سعوودیا کوژراون.



بەرپرسی یارمەتییه مرۆییەکانی نەتەوه یەکگرتووەکان که ئاماره نوێیەکەی رۆژی سێ‌سەممه(دوێنێ) له "سەنعا"ی پایتەختی یەمەن راگەیاند، ئاشکراشی کرد، ئەم شەڕه تاکو ئێستا ئاوارەیی نزیکەی ٣ملیۆن کەسی بەدوای خۆیدا هێناوه که ٢٠٠هەزار کەسیان چوونەتە دەرەوەی وڵات.



سەرچاوه: رادیۆ دەنگی ئەوروپا
BAS NEWS -
Top