یەكێتی ئەوروپاش دژی كوردانی رۆژئاوا هاتنە دەنگ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا رایگەیاند نابێ رێگە بە پەیەدە بدرێ زیاتر بەرەو پێش برۆن، گوتیشی نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا - سووریا لەژێر دەستی کوردەکانە، پێویستە کوردەکان لە رۆژهەڵاتی فورات بمێننەوە.
ئەلمار بروک سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا رایگەیاند کوردەکان هەوڵ دەدەن ئەو ناوچانەی داعش چۆڵی دەکات دەستی بەسەردا بگرن و ناوچەکانی ژێر دەستیان فراوان بکەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە تەواوی ناوچەکانی سنووری سووریا - تورکیا دەکەوێتە ژێر دەستی کوردەکان، ئەو عەرەبانەی کە لە ناوچەکەن نایانەوێت کورد ببێتە سەرداریان، تەنیا تورک نییە کە ئەو کارەی ناوێت.
بروک گوتیشی پەیوەندییەکی نزیکمان لەگەڵ هەدەپە هەیە، بەڵام لەگەڵ پەکەکە پەیوەندییمان نییە، پەکەکە ناوی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپادایە، بەڵام دەکرێت هەدەپە رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە دانانی پردی ئەو رێکخراوە".
BAS NEWS -
