پنتاگۆن: یه‌په‌گه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فرات کشاونه‌ته‌وه
(پیته‌ر کۆک) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی یه‌په‌گه به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ناوچەی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فرات کشاونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند "هه‌ندێک کورد له ڕۆژئاوای فرات ماون، به‌ڵام یه‌په‌گه نین." وەختی خۆی تورکیا هه‌ڕەشه‌ی کردبوو ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه له ڕۆژئاوای فرات نه‌کشێته‌وه، پەلاماری خاکی سووریا دەدات.
KDP
