باڵیۆزی سعودیه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر به‌رپرسانی عیراق به‌رده‌وامه
سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعودیه له عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ رادیۆ سه‌وا رایگه‌یاندووه، "پێم وابێت كه حكومه‌تی عیراق و هاوڵاتیان زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانن ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران گه‌یشتۆته سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، به ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و سوپا و حكومه‌ت-ه‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی باڵیۆزی سعودیه له كاتێكدایه كه دوێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق داواى له سعودیه كردبوو كه باڵیۆزی خۆی له‌به‌غدا بگۆڕێت.
سه‌بهان له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا راشیگه‌یاندووه، كه "سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانی سیاسی عيراقن، ده‌رچووی قوتابخانه‌ی ئێرانین، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئێران، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر ئاساییه".
پێشتریش چه‌ندین جار سیاسه‌تمه‌داره عیراقییه شیعه‌كان به‌به‌رده‌وامی داوایان كردووه سامر سه‌بهان، بگۆڕێت‌و له‌عیراق ده‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاردانه‌وه‌ی وته‌كانی ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌عیراق‌و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی چه‌كداره شیعه‌كان به پاڵپشتی ئێران بارگرژی تایه‌فه‌گه‌رییان له‌گه‌ڵ سوننه‌كانی عیراقدا به‌ره‌و ئاستێكی خراپتر بردووه.
"پێویسته وڵاتی عه‌ره‌بی له عیراق بوونیان هه‌بێت و دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ش به‌زوویی كۆتایی دێت و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌له‌كه‌ی" به وته‌ی سامر سه‌بهان.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ گۆڕینی و دیاریكردنی كه‌سێكی تر له شوێنه‌كه‌ی، باڵیۆزه‌كه‌ی سعودیه رایگه‌یاندووه، "ئه‌و داواكارییه‌ی كه وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عیراق پێشكه‌شی كردووه و داوای گۆڕینی ده‌كه‌ن پاڵنه‌ری كه‌سی له پشته‌وه‌یه و په‌یوه‌ندی به كاری دیبلۆماسێیه‌وه نیه".
راشیگه‌یاندووه كه "چه‌ندین جار له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه و پلان بۆ كوشتنم هه‌یه، به‌به‌رده‌وامیش ئه‌و هۆشدارییانه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منییه‌وه هاتووه كه سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراقه".
به‌وته‌ی سامر سه‌بهان، "سه‌ركرده‌ی گروپێكی تیرۆرستی به ئاشكرا و له‌یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه رایگه‌یاندووه كه من داواكراوم بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێم و پرۆسه‌ی كوشتنم شكۆدارییه بۆ هه‌مووان".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش ئه‌حمه‌د جه‌مال، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه پلانێك هه‌بێت بۆ تیرۆركردنی سامیر سوبحان یه‌كه‌مین باڵیۆزی سعودیه له‌عیراق، دوای ئه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌كه جارێكی تر له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پاردا له‌به‌غدادی پایته‌ختی عیراق كرایه‌وه.
خه‌ندان-
