یەپەگە: بەهۆی بۆردووانی توركیا لە باکووری منبج پێنج كەسی مەدەنی كوژران

 یەپەگە: بەهۆی بۆردووانی توركیا لە باکووری منبج پێنج كەسی مەدەنی كوژران
سوپای تورکیا گوندەکانی باکووری منبجی تۆپبارانکرد و بەگوتەی یەپەگە پێنج كەسی مەدەنی كوژراون. لە شاری كیلسی توركیاش سێ رۆكێت كەوتنە خوارەوە.

میدیاکانی نزیک لە یەپەگە رایانگەیاند، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەچەکی قورس گوندەکانی باکووری رووباری ساجووریان لە باکووری منبج تۆپبارانکردووە و بەو هۆیەوە پێنج کەسی مەدەنی کوژراون و بەدەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی نزیک لە یەپەگە ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەنێو کوژراوەکاندا سێ‌ منداڵ هەن.

لەلایەكی دیكەوە، لە شاری كیلسی توركیا سێ‌ رۆكێت لە دیوی سووریاوە كەوتنە خوارەوە و زیانی گیانیان نەبووە.

بەرپرسانی توركیا ئاماژەیان بەوەكردووە، رۆكێتەكان داعش ئاراستەی شارەكەی كردوون.


رووداو -
Top