راوێژكارى هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده‌: جياوازى له‌ نێوان سوپاى ئازادى سووريا و داعشدا نييه‌

 راوێژكارى هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده‌: جياوازى له‌ نێوان سوپاى ئازادى سووريا و داعشدا نييه‌
راوێژكارى هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى سيهانۆك ديبۆ رايگه‌ياند، توركيا دژى ئيراده‌ى كورده‌ و سوپاى ئازادى سووريا هيچ جياوازييه‌كى له‌گه‌ڵ داعشدا نييه‌.

سيهانۆك ديبۆ گوتيشى: توركيا ماوه‌ى 3 ساڵى رابردوو هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ داعش كردووه‌ له‌ جه‌رابلووس و ئێستاش ده‌يه‌وێت سووريا و رۆژئاواى كوردستان داگيربكات.

ديبۆ ره‌تيشيكرده‌وه‌، ميليشياكانى لايه‌نگرى توركيا به‌ تايبه‌تى سوپاى ئازادى سووريا ده‌ربازى ناوچه‌كانى سووريا بووبێت و گوتى: ئه‌وه‌ ده‌رباز بوون نييه‌، به‌ڵكو داگيركارى توركيايه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: سوپاى ئازادى سووريا هاوشێوه‌ى داعشه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا هيچ جياوازييه‌كى نييه‌.


K24 –
Top