بەریتانیا کەشتییەکی جەنگیی دەنێرێتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی

 بەریتانیا کەشتییەکی جەنگیی دەنێرێتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی
وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی کەشتییەکی جەنگیی دەنێرێتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی.

رۆژی دووشەممە 29ـی ئابی 2016، مایکل فالۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاندووە، کەشتیی HMSdaring بە 190 کارمەندەوە رۆژی هەینی داهاتوو لە بەندەری پرتسماوسەوە لە باشووری بەریتانیا بەرەو ناوچەکە بەڕێ دەکەوێت.

مایکل فالۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ناردنی ئەو کەشتییە بۆ کەنداوی عەرەبی لەچوارچێوەی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعشە و کەشتییەکە بە چەندین چەکی لەسەرە، لەوانە مووشەکی دوورهاوێژ.

هەروەک وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەرکی ئەو کەشتییە دابین کردنی پاڵپشتیی ئاسمانییە بۆ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا، کە فڕۆکەکان لەسەرییەوە بۆ بۆردومان کردنی بارەگاکانی داعش، بەڕێ دەکەون.









باسنيوز
Top