پێشانگای کەرەڤانە لە دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کرایەوە
لەم پێشا‌نگایەدا کە 600 کۆمپانیا بەشداریان کردووە، نوێترین جۆری کەرەڤانە نمایشکران و دوو هەزار کەرەڤانەی نوێ خرانە بەردەستی سەردانیکەران، بەهۆی ئەوەی ئەوروپییەکانیش ئارەزووی گەڕان بەنێو سرووشتدا دەکەن، بەگەرمیش لە پێشوازی پیشانگاکەدان.
ئه‌نا، ژنێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی دانیماركییه و خاوه‌نی دوو منداڵه، لەگەڵ خێزانەکەیدا ماوەی بیست ساڵە ته‌نیا به كه‌ره‌ڤانه گه‌شت ده‌كه‌ن، ئەوان هاتوون بۆ گه‌وره‌ترین پێشانگای نێوده‌وڵە‌تی له شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا.
زۆر كه‌س هه‌ن وه‌كو ئه‌نا و خێزانه‌كه‌ی تامه‌زرۆی گه‌شتن له ناو سرووشتدا، ئه‌وان ده‌توانن له‌م پێشا‌نگایەدا له سه‌ر رووبه‌ری دووهه‌زار و سه‌دمه‌تر دووجا له ناو 13هۆڵدا به ئارامی مۆدێرترین و تازه‌ترین كه‌ره‌ڤانه ته‌ماشابكه‌ن و زانیاری به‌وردی وه‌ربگرن و تێیدا دانیشن، تاوەکو بزانن ئه‌و كه‌ره‌ڤانه بۆ ئه‌وان گونجاوە یان نا.
نزیكه‌ی 600 كۆمپانیا به‌شدارن بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار رۆژی پێشا‌نگاكه‌دا تازەترین مۆدێلی تازەی کەرەڤانەکانیان نمایش كه‌ن، هەروەها نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌ره‌ڤانه نمایشده‌كرێت و به سه‌دان جۆری پاسكیل و خێمه و كه‌لوپه‌لی دیكه دانراون.
RUDAW -
