وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێكی رانەگەیێندراو گەیشتە یۆنان
هاوشێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران کە بە نهێنی ئەنجامیدا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەبێ ئەوەی پێشوەختە هیچ زانیارییەک رابگەیێنێت، گەیشتە یۆنان.
میدیاکانی تورکیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوە رایانگەیاندووە، چاوشئۆغڵو لەلایەن نیکۆس کۆسیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان بانگهێشتکراوە.
دوای گەیشتنی بە دورگەی گیریتی یۆنان، لە رێستۆرانتی یەکێک لە هۆتێلەکانی دورگەکە وەزیری دەرەوەی یۆنان و تورکیا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای بەڕێکەوتنی بەرەو هیندستان، ئاشکرابوو کە ئاراستەی سەردانەکەی گۆڕیوە و لە تارانی پایتەختی ئێران نیشتووەتەوە و دوای کۆبوونەوەیەکی پێنج کاژێری لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە، بەرەو هیندستان بەڕێکەوتبوو.
RUDAW -
