خامهنهیی: هێرش به هێرش وهڵام دهدهینهوه
ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەماندەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران داوایکرد, بۆ بەرگریی ئاسمانی لە ئێران هەموو رێکارێکی پێویست بگیرێتەبەر و هەموو شێوازێك و کەرەسەیەکی پێشکەوتوو بۆ ئەو مەبەستە دابین بکرێ.
گوتیشی: "دوژمن دەبی بزانێ ئەگەر هێرش بکات ئەوا زەبرێکی سەختی لێ دەدەین و بەرگری کردنی ئێمە هێرشیش لە خۆ دەگرێت".
ههروهها گوتی: "دوژمن رووخساری جۆراوجۆری هەیە و رۆژێك لە روخساری سەددام حسێن دا خۆی دەردەخست و رۆژێکیش لە شێوەی ئەمریکا دا خۆ دەنوێنێ".
K24 -
