ئه‌ردۆگان : جیاوازى ناكه‌ینن له نێوان گوله‌ن و داعش و په‌كه‌كه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، له نوێترین گوتاریدا له شارى غازى عه‌نتاب كه سه‌ردانى ماڵى قوربانیاینى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كرد، ڕای گه‌یاند :" شارى غازى عه‌نتاب پشتیوانى له شارى حه‌له‌بى سوورى ده‌كات و هه‌ردوو شاره‌كه‌ش چۆك بۆ تیرۆر داناده‌ن".
سه‌رۆكى توركیا، گوتیشی :" هه‌موو جیهان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه شه‌ڕى تیرۆر ده‌كه‌ین و ڕێكخراوى داعش‌یش نوێنه‌رایه‌تى ئیسلام ناكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له سووریا پشتیوانى سوپای ئازادیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى شارى جه‌رابلووس كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌ردۆگان، له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌شیدا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه جیاوازى ناكه‌ن له نێوان گرووپى گوله‌ن و داعش و پارتى كرێكارانى كوردستان، گوتیشی :" ئه‌گه‌ر پێویست بكات له ناوچه‌كانى دیكه‌ش ئه‌وه‌ى پێویست بێت ده‌یكه‌ین، ئێمه سوورین له‌سه‌ر له‌ناوبردنى په‌یه‌ده و هه‌ڵته‌كاندنیان له بنچینه‌وه".
بە گوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28\8\2016، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، گەیشتە شاری عەنتاب لە کوردستانی باکوور. ئەوەش ئاشکرا کراوە کە مەبەست لە سەردانەکەی، سەرەخۆشیکردنە لە کەسوکاری قوربانییانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شارەکە.
تەقینەوەکەی عەنتاب لە شەوی 21\8\2016 لە بەر دەرگای هۆڵێکی بووک گواستنەوە ئەنجام درا و بەهۆیەوە 58 کەس گیانیان لەدەست دا کە 31 کەسیان منداڵ بوون، زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بریندار بوون.
باس‌نیوز-
