ئێران.. ئەندامێکی دانوستانکاری ڕێككەوتنی ناوكی دەستگیر كرا
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕەكانی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە (28/8/2016)، غوڵاموحسین ئێژەیی، گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران گوتی: "دەركەوتووە كە ئەندامێكی دانوستانكاری بەرنامەی ناوكیی ئێران سیخوڕە و ھەر بەو ھۆیەشەوە دەستبەسەر كراوە".
عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامی دانوستانكاری بەرنامەی ناوكیی ئێران و وڵاتانی 5+1 سێ ڕۆژ بەرلە ئێستا دوای لێپرسینەوەی سەبارەت بە ھەواڵی دەستبەسەركردنی ئەندامێكی دانوستانكاری بەرنامەی ناوكیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1 كردبوو.
كاناڵی (بی بی سی)، بڵاوی كردووەتەوە، ئەو كەسەی دەستبەسەر كراوە (عەبدولڕەسووڵ دوڕی ئیسفەھانی)، ڕاوێژكاری سەرۆكی گشتیی بانكی ناوەندیی ئێرانە كە وەكوو ڕاوێژكاری دارایی لەگەڵ ئەندامی دانوستانكاری ئێران بۆ بەرنامەی ناوكی ئێران و وڵاتانی 5+1 دەستنیشان كرابوو.
