فه‌نزێلا هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت ده‌دات
ئه‌و وتانه‌ی نیكولاس دوای كۆبونه‌وه‌ی هات له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌پێی رۆیته‌رز.
سه‌رۆكی فه‌نزوێلا له‌وته‌كانیدا كه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانی زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش و ته‌وافوقی نوێ سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت و باشكردنی پیشه‌سازییه‌كان و رێكخراوی ئۆپیك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زیرانی نه‌وت و ده‌ره‌وه‌ی فه‌نزوێلا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌یاننامه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كان به ئاڕاسته‌ی سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت نه‌خسته‌ڕوو.
فه‌نزوێلا له‌دوای داڕمانی نرخی نه‌وته‌وه له‌ساڵی 2014 هه‌وڵده‌دات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیریی له‌ناو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه به ئامانجی زیادكردنی نرخ له‌رێگه‌ی سنوردانان بۆ به‌رهه‌مهێنان.
به‌ڵام تائێستا ئۆپیك پارێزگاری له پشكی خۆی له بازاڕی نه‌وتدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ گرنگی پێنه‌دانی سعودیه به پشتگیریی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌م.
ئه‌ندامانی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمیدا له‌جه‌زائیر له‌په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی وابڕیاره له‌رۆژانی 26 تاوه‌كو 28ی مانگی داهاتوودا ڕه‌وشی بازاڕی نه‌وت تاوتوێ بكه‌ن له‌نێوانیشیاندا، هه‌ر رێوشوێنێك كه پێویست بكات بۆ سه‌قامگیركردنی نرخه‌كانی نه‌وت.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامانی ئۆپیك زیانێكی زۆریان كردووه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كه‌نداو تێچوونێكی كه‌میان هه‌بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی وه‌كو ئێران‌و فه‌نزوێلا پێویستیان به‌نرخێكی سه‌رووی 100 دۆلاره بۆ هاوسه‌نگكردنی بودجه‌كانیان.
به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگوباسی جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه له‌سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا نرخه‌كانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 به‌رزبوونه‌وه.
خەندان
