لەبەر پەكەكە توركیا زیانی بە شارەدێی شێروان مەزن گەیاندووە
(كۆڤان رەشید) بەڕێوەبەری شارەدێی شێروان مەزن سەر بە شارۆچكەی مێرگەسۆر گوتی: ئەمڕۆ ئێوارە تۆپخانەكانی توركیا دەوروبەری شارەدێیەكەمان تۆپباران كرد، هۆكارەكەیش بۆ هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە دەوروبەری شارەدێیەكە دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: یەكێك لە تۆپەكان بەر دیواری قوتابخانەی شێروان مەزن كەوتووە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر قوتابخانەكە كەوتووە و دیواری قوتابخانەكە رووخاوە، لەگەڵ ئەوەی چەند پەنجەرەیەك شكاون، جگە لەوەی ترس و دڵە ڕاوكێ كەوتووەتە ناو هاووڵاتیانی ناوچەكە، هەر دوای تۆپبارانەكە سەرووی خۆمان ئاگاداركردووەتەوە".
PDK.info
