ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیتاڵیا گهیشته نزیكهی 300 كهس
رۆژی سێشەممەی رابڕدوو كاتژمێر ٠٣:٣٦ی خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، لە ناوچەی ئاکومۆلی بەدووری١٤٠ کیلۆمەتر لەرۆژھەڵاتی شاری رۆما بومەلەرزەیەک روویدا و ئەمڕۆش رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ٣٥ کەس کە دووانیان منداڵ بوون، لە ناوچەی ئاسکۆنی پیکەنۆ بەرێوەچوو.
ھاوکات سەرکۆماری ئیتاڵیا سێرجیۆ ماتەرێلا بەشداری لە پرسەکە کرد.
کارەکانی رزگارکردن و بەدواگەڕان لە ناوچەی بومەلەرزەکە بەردەوامە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٩٠ کەس.
تیمەکانی بەرگری شارستانی، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە زیانیان بەرکەوتووە، بە ناردنی پەیامی کورت، تاکو ئێستا شەش ملیۆن و ١٢٠ ھەزار یۆرۆیان كۆكردوەتەوە
