لە ئیلام 450 چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیر كران
ئەمڕۆ شەممە (27/8/2016)، بەرپرسی ناوەندیی فەرماندەیی ئەمنییەتی ئینتەرنێتی ئیلام بە ماڵپەڕی (ڕاەی دانا)ی گوت: "450 چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان بەھۆی چالاكی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، كۆمەڵایەتی و ئایینییان دەستبەسەر كردووە".
گوتیشی: "دەستبەسەركردنی ئەو كەسانە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، كۆمەڵایەتی، ئایینی و پاراستنی چوارچێوەی بنەماڵەدا بووە".
بەگوتەی ئەو بەرپرسە زیادبوونی ژمارەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێتی، زیانی بە بنەمای ھەڵسوكەوتی كۆمەڵایەتی لە ئێران گەیاندووە، ھاوكات بووەتە ھۆی مەترسیش بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.
بەرپرسی ناوەندیی فەرماندەیی ئەمنیەتی ئینتەرنێتی ئاشكراشی كردووە، ئەو كەسانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی (تلێگرام، واتساپ و ئەنیستاگرام) چاڵاكییان دژی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هەبووە و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوكمی دەستبەسەركردنیان بۆ دەرچووە.
باسنيوز
