ئێران 5 ملیار دۆلار له هاوپهیمانهكهی به قهرز وهردهگرێت
رهزامهندی لهسهر وەرگرتنی ئەم قەرزە لەلایەن غولامڕەزا تاجگەردوون، سەرۆکی لیژنەی پلانداڕێژی و بودجەی پارلەمانەوە، وەک تێبینی بۆ خاڵێکی رەشنووسی هەموارکردنی بودجەی ئەمساڵ پێشنیاز کراوە.
مەحەمەد باقر نەوبەخت، سەرۆکی رێکخراوی پلاندارێژی و بودجەی ئێران، کاتی باسکردن لەسەر ئەم بابەتە لە پەرلەمانی ئێران گوتی: "چالاکییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتدا ئەو بوارەی رەخساندووە سەچاوە داراییەکانی ئەم وڵاتانە بکەونە دەست ئێمە و رۆژئاوا وانەزانێت دەتوانێ سەرچاوە دارییەکانمان بە روو دابخات".
