ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیتاڵیا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌

ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیتاڵیا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌
ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی ئیتاڵیا، ژماره‌ی قوربانییان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و تا ئێستا 120 كه‌س گه‌یانییان له‌ده‌ستاوه‌ و به‌ سه‌دانیش دیكه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كان.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ گوڕی 6.4 پله‌ی رێخته‌ر، شارۆچكه‌كانی ئه‌ماتریس و ئه‌كیومۆلی كه‌ به‌ دووری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژئاوای رۆمای پایته‌خت و شارۆچكه‌ی پێسكارا دێل ترۆنتۆ.

شاره‌داری ئه‌ماتریس رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه‌ به‌ به‌راورد به‌ دوو شارۆچكه‌كه‌ی دیكه‌.

تیمه‌كانی فریاگوزاری رایانگه‌یاند، جیا له‌ رزگاركردنی ده‌یان كه‌س له‌ ژێر داروپه‌رووی خانووه‌كان، به‌ سه‌دانی دیكه‌ش تا ئێستا گیریان خواردووه‌ و سه‌رقاڵی رزگاركردنیانن.
Top