هه‌وڵى كوشتنى موفتى پێشووى میسڕ ده‌درێت
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى ئاسایشی وه‌زاره‌تى ناوخۆى میسڕ، ڕاى گه‌یاند :" ژماره‌یه‌ك كه‌سى نه‌ناسراو كه خۆیان له ناو یه‌كێك له باخچه‌كاندا له نزیك ماڵى موفتییهكهدا له ناوچه‌ى شه‌شى ئه‌كتۆبه‌ر له پارێزگاى جیزه، حه‌شار دابوو، ته‌قه‌یان له عه‌لى جومعه كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه گولـله‌كان به‌ر موفتییه‌كه نه‌كه‌وتن و له‌و هه‌وڵه ڕزگارى بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌و هێزه‌ى له‌گه‌ڵ موفتییهكهدایه و ئه‌ركى پاراستنى ژیانیان پێ سپێردراوه، ده‌ستیان كرده ته‌قه‌كردن له ته‌قه‌كه‌ره‌كان، بۆیه هێرشبه‌ره‌كان هه‌ڵاتن، له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شدا ته‌نها یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان به سووكی بریندار بووه.
باس‌نیوز
