ئۆباما: لە ئەوروپاش رووبەڕووی داعش دەبینەوە

 ئۆباما: لە ئەوروپاش رووبەڕووی داعش دەبینەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە سوپای وڵاتەکەی لە ئەوروپاش رووبەڕووی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەبێتەوە.

رۆژی هەینی 5ـی ئابی 2016، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی، رایگەیاند، داعش ئێستاش کاری تیرۆریستیی و تیرۆریستان بۆ دەرەوەی عێراق دەنێرێت و سوود لە ئەزموونی مرێکخراوی توندڕەوی قاعیدە وەردەگرێت.

باراک ئۆباما ئاماژەی بەوە کرد، کە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی تاوەکو ئێستا 14 هەزار جار بۆردومانی بنکەکانی داعشیان کردووە و "دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانمان 24 سەعات کار دەکەن" بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا و لە ئەوروپاش.

سەرۆکی ئەمریکا، کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکا، بەڵێنی دا، کە ولاتەکەی لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت و "سەرکردەکانیان دەکەینە ئامانج".







باسنيوز
Top