ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لەدۆسیەی گویلەن دەستپێکردووە
پیتەر کار، گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لێکۆڵینەوەمان لەسەر دۆسیەی تۆمەتی تێوەگلانی گویلەن بە کودەتاکەی تورکیا دەستپێکردووە".
گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی دادی تورکیا ئەو دۆکیۆمێنتانەی کە پەیوەندییان بە گویلەنەوە هەیە پێشکەش بە ئێمە کردووە".
لە دوو رۆژی رابردوو شاندێک لە ئەنکەرەوە چوونە ئەمریکا بە مەبەستی پێشكه‌شكردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان بە وەزارەتی دادی ئه‌مریكا و "سه‌لماندنی ئەو راستییەی کە دەریدەخات گویله‌ن له پشت ئه‌م كوده‌تا سه‌ربازییه‌وه بووه".
دوای شكستهێنانی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی گرووپێكی چه‌كدار له‌نێو سوپای توركیا دژ به‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته لە شەوی 15-7-2016، بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، گرووپی جه‌ماعه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌تحوڵڵا گویله‌نی نیشته‌جێ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا بە سەرۆکایەتیکردنی کودەتاکە تۆمه‌تبار دەکەن.
ئه‌نکه‌ره بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه، بڕیاری راگه‌یاندنی باری نائاسایی داوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستكراوه‌بوو به‌گرتن و دادگا‌ییكردنی سه‌ربازان، دادوه‌ران، داواكارانی گشتی، رۆژنامه‌ڤانان، بازرگانان و داخستنی خوێندنگا و زانكۆ و میدیاكان.
rudaw
