ئێران ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌ستگیر كرد كه لاوازى سوپای وڵاته‌كه ئاشكرا كرد
ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "میزان" كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه له ئێران، بڵاوی كرده‌وه، حه‌سه‌ن عه‌باسى، سه‌رۆكى ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژی بیروباوه‌ڕ و ئه‌فسه‌رى پێشووى هه‌واڵگرى، له‌سه‌ر بنه‌ماى سكاڵایه‌كى یاسایی كه سوپای ئێرانى به تۆمه‌تى خراپه‌كارى به‌رامبه‌رى، تۆمارى كردووه، ده‌ستگیر كرا".
پێشتر عه‌باسى له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه تیایدا گوته‌كانى ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریكا ده‌كرد، ڕاى گه‌یاند :" ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌تان پێبگه‌یه‌نم كه سوپای ئێران به‌شێوه‌یه‌ك لاوازه ڕه‌نگه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكوو گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌دا بگرن كه له بنكه سه‌ربازییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌وا كه‌س ده‌نگ ناكات".
لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و به‌رپرسه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، بۆیه سوپای ئێران به تۆمه‌تى خراپه‌كاری كردن به‌رامبه‌رى، سكاڵاى له‌سه‌ر، تۆمار كرد.
هاوكات، ئه‌دمیرال حه‌بیبوڵا سیارى، فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریای ئێران، راِى ده‌گه‌یه‌نێت، كه لێدوانه‌كانى عه‌باسى نادرووستن و ئاگادارى سوپا نییه، ئاشكراشی كرد، كه سكالاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه، تۆمار ده‌كات.
باسنيوز
