ئیسرائیلییه‌کان ساڵڕۆژی له‌دایکبوونی شیمۆن پێرێس جێژن دەگرن
ئه‌مساڵ، له 2ی ئابی 2016دا شیمۆن پێرێس پێی نایه ته‌مه‌نی 93 ساڵییه‌وه و به‌م بۆنه‌شه‌وە خه‌ڵکی ئیسرائیل له ساڵڕۆژی له‌دایکبوونه‌که‌یدا خۆشی خۆیان ده‌ربڕی و لاپه‌ڕه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیاندا پڕ کردبوو له په‌یامی پیرۆزبایی.
شیمۆن پێرێس (به عیبری: שמעון פרס)، سیاسه‌توانی ئیسرائیلی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێله، که به ماوه‌ی 7 ساڵ وه‌ک 9یه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئیسرئیل رۆڵی گێڕا.
شیمۆن پێرێش له 2ی ئابی ساڵی 1923ی زائینی له وڵاتی پۆلۆنیا له‌دایک بووه.
یه‌که‌م جار له ساڵی 1959 دا توانی بچێته ناو پەرڵه‌مانی ئیسرائیل و دواتر له‌گه‌ڵ رۆڵگێڕانی وه‌ک وه‌زیر له چه‌ندین وه‌زاره‌تی جیاواز جیاوازدا، هه‌تا پله‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆیشت.
ساڵی 1994 خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی پێ به‌خشرا. له ساڵی 2007 دا بووه سه‌رۆک کۆماری ئیسرائیل و هه‌تا ساڵی 2014 به‌رده‌وام بوو.
شیمۆن پێرێس ئێستا ته‌مه‌نی 93 ساڵه و خاوه‌ن 11 په‌رتووکه، هه‌روه‌ها شاره‌زایی به‌سه‌ر زمانه‌کانی عیبری، یه‌ددیش، روسی، فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی‌دا هه‌یه.
باسنيوز
